گەنجێكی تەمەن ٢١ ساڵ لە ناو زیندانی ئاسایشی زاخۆ خۆی خنكاند

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی شووباتی ٢٠٢١ گەنجێکی تەمەن ٢١ لە ناو زیندانی ئاسایشی قەزایی زاخۆ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزایی زاخۆ ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی  (ع، ح، ب) دانیشتوی زاخۆ لە ناو زیندانی ئاسایشی قەزایی زاخۆ بەپانتۆڵەکەی خۆی خۆیی خنکاندووە".

 

وتیشی" دوای ئەنجامدانی شیکاری بۆ لاشەکەی، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کرا لە پارێزگای دھۆک، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوه‌ى ئه‌مساڵدا تا ئێستا لە سنوری قەزای زاخۆ سەر بەپارێزگای دهۆک چوار كەس خۆیان خنكاندووە. 

 

هاوکات دوێنی لە گوندی قادسی گەورە لە شارۆچکەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە رۆژی ئاھەنگی گواستنەوەیدا، لە شوێنی ئاژەڵان بەهۆکارێکی نادیار خۆی خنکاند. 



PM:01:25:16/02/2021