فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت" ئەو سزایەی تۆمەتبارانی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی پێ سزادراون، بە هیچ جۆرێك ،لەگەڵ رێكەوتننامە جیهانیەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربرین یەكناگرێتەوە".
فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان سەبارەت بە بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێر لەسەر پرسی چالاكوانەكانی بادینان ڕاگهیهندراوێكیان بڵاوكردنهوه و تیایدا ئاماژه بهوهدهكهن" لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو كۆمەڵێك پەرلەمانتار چاودێربووین لەدادگایی كردنی كەیسی دەستگیركراوەكانی بادینان، رێکارو شێوازی دادگایی کردنیان لەڕەوشێکی ئەمنی وسەربازی توند بەڕێوە چوو کە ئاماژەی مەترسیدارن ،لە بەرانبەر سەروەری یاسا و ئازادی ڕادەربڕین، بە پێشینەیەکی نائاسایی و نا یاسایی دەزانین، دەرهەق بە چالاكوان و رۆژنامەوان و ئازادیخوازانی بادینان دەكرێت".
ئهوهشیان خستووهته ڕوو، لە رەهەندی یاساییەوە، ئەو سزایەی تۆمەتبارانی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی پێ سزادراون، بە هیچ جۆرێك ،لەگەڵ رێكەوتننامە جیهانیەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربرین یەكناگرێتەوە.
له بهشێكی دیكهی ڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه" له روانگەی بڕوای تەواومان بە جیاکاری دەسەڵاتەکانی دادوەری و دامەزراوەکانی تر، ئەم هەنگاوە بە مەترسیدار دەبینین بەرامبەر سەروەری یاسا و ئازادییە گشتیەكان و ژیان و جوڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و رۆژنامەنوس و چالاكوانان و دەنگی ئازاد بە تایبەتی".
باس لەوەشدەکەن، ئێمە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، دووپاتی دەكەینەوە، بە سیاسیكردن و فراوان کردنی سایەی حیزبی بەسەر سەكۆی دادگاكان و قەڵەمی دادپەروەری، دۆخی هەرێم بەرەو قەیران و ئاڵۆزی زیاتر دەبات، هەر لە و پێودانگەوە جەخت لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەکەین و بەرگریكاری مەوداكانی ئازادی رادەربڕین دەبین و بوین.
لهكۆتای ڕاگهیهندراوهكهدا فراكسیۆنی گۆڕان داواش دهكات، دادگای تێهەڵچونەوە باشتر لەو دۆسیە بكۆڵێتەوە و داد پەروەرانە پێش سەپاندنی حكومی کۆتاییی بریار بدات.
دوێنێ سێشەممە دادگای دووی ههولێر بە (تاوانی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی) سزای شهش ساڵ زیندانیكردنی بهسهر ههریهك لهرۆژنامهنوسان و چالاكوانانی بادینان (شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەمو هاریوان عیسا)دا سهپاندن.