ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایده‌گه‌یه‌نێت" پێویسته به گشتی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌نێویشیاندا مووچه‌ی دادوه‌ران، به‌رێگه‌ی ده‌ستوری و گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی چاره‌سه‌ر بكرێت".
به‌شی ڕاگه‌یباندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند" ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی فیدرالی له نووسراوێكدا به ژماره 112/نووسینگه‌ی م.و/2020 كه له رۆژی 13/12/2020 ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه باسی كێشه‌ی مووچه‌خۆران له هه‌رێم و به تایبه‌ت دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كردووه و داواشی كردووه مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرالیه‌وه سه‌رف بكرێت به‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری".
ڕاشیگه‌یاندووه" رۆژێك دوای ده‌ركردنی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فیدراڵی له 14/12/2020، جاسم سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری باڵای عیراق په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ كرا و له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه كه شاندی كوردستانی ئێستا له به‌غدایه و پێویسته ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و گفتوگۆكانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌كلا بكرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و نووسراوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره كه رێگه نادرێت مووچه‌ی دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جیا بكرێته‌وه، به تایبه‌ت كه موچه‌ی ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش له هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نیه و ناكرێت موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌یه‌كتر جیا بكرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مانه‌ش به رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه به سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری عێراق راگه‌یه‌نرا كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نووسراوه جێی قبوڵ نیه و پێویسته به گشتی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌نێویشیاندا مووچه‌ی دادوه‌ران، به‌رێگه‌ی ده‌ستوری و گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی چاره‌سه‌ر بكرێت.