نێردەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی حوکمدانی دەستگیرکراوەکانی بادینانەوە هاتە سەرخەت و دەڵێت" کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه.“
دەقی راگەیەنراوی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ..
بەوردی چاودێری دەستگیرکردن و پاشان دادگایکردنەکانی ئەم دواییەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانمان کردووە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی_کوردستان و بەردەوامیش دەبێت لەسەری.
کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه.“
ئۆفیسی راگەیاندنی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا