رێکخراوی تەندروستی پێیوایە ئەمساڵ کۆرۆنا کۆتایی نایەت

 
رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێیوایە کە لە توانادا نییە کۆتایی ئەمساڵ کۆرۆنا بنەبڕبکرێت و بەکارێکی ناواقیعی ناوزەدی دەکات.


مایکل راین، بەێوەبەری فریاکەوتن لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دوێنێ دوو شەممە رایگەیاند" دەتوانرێت حاڵەتی تووشبوون و گیان لە دەستدان کەمبێتەوە، بەڵام ڤایرۆسەکە تا ئێستا بکوژەو بەتایبەتی دوای ئەو بەرزبوونەوەی تووشبوون کە لەم هەفتەیە لە جیهاندا تۆمار کراوە، بەمەرجێک لە هەفتەکانی پێشوودا کەمبوو بوەوە".

 
راین وتیشی " واقیعی نییە پێشبینی ئەوە بکەین کە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بە ڤایرۆسەکە دێت".

 
هەروەها ئەو بەرپرسەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەهۆی کووتانی کارمەندانی تەندروستی و بەتەمەنەکانەوە دەکرێت گیان لە دەستدان کەمبکرێتەوە و کاریگەی پەتاکە لاواز بکرێت.

 


PM:12:23:02/03/2021