نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لەسلێمانی دیاریكراو بۆ هەر ئەمپێرێكیش لە ناو شاری سلێمانی لە نێوان شەش هەزار بۆ 8 هەزار دینار دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە قاپمقامییەتی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی شوبات، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك كاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (38) دینار ده‌بێت".
ئاماژەی یەوەشکردووە" كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (210) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان شه‌ش هه‌زار (500) دینار بۆ هه‌شت هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".
روونیشیكردووەتەوە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی سێ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌یانیان له‌سه‌عات (7 بۆ 8) و نیوه‌ڕوان له سه‌عات (12) بۆ سه‌عات (1)ی شه‌و.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، جگه له رۆژانی هه‌ینی كه به‌یانیان كارناكه‌ن.