لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێك به‌ پاساوی شەرەف له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا

هەفتەی رابردوو ژنێکی گەنج لە ئورومیە بە پاساوی (شەرەف و نامووس) لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی (عەزیزە حەقی) تەمەن ٣٣ ساڵ و دایکی چوار منداڵ، لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی (قیرمان دەرویشی) کوژراو.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی حەقی ڕایگەیاند" کە عەزیزە لە لایەن مێردەکەی و بە لەچکەکەی خنکێندراوە". 

سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە" کە رووداوی کوشتنەکە لە ناوچەی کوشتارگای ئورومیە ڕووی داوە و ئەو ژنە بە پاساوی شەرەف و نامووس کوژراوە". 

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە ٢٧٪ ئەو کوشتنانەی لە یەکساڵی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون، بە بیانووی پاراستنی نامووس و شەرەف بووە.

PM:01:30:06/03/2021