کەیسی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ڕادەستی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق کرا

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، غالب محەمەد ڕایدەگەیەنێت" لە چەند رۆژی داهاتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگشتی لە هەندێ وردەكاری پێشكەوتنی تر ئاگادار ئەكەمەوەو كەسیی هەوڵی تیرۆكردنم گواستەوە بەغداد". 

 

غالب محەمەد عەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ ۱۱ ی ئازاری ۲٠۲۱ بەنوێنەرایەتی (هاوپەیمانی هیوای كوردستانی) هەریەك لەپەرلەمانتاران (كاوە محەمەد، سەركەوت شەمسەدین و د.غالب محەمەد) لەگەڵ (فائق زیدان) سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق كۆبووینەوە و كیتابی رەسمیی بەڕێز (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق- مان رادەستی كرد كە تایبەت بوو بە گواستنەوەی كەیسی هەوڵی تیرۆركردنی (د.غالب)، ئەویش بە پەرۆشیەوە ئامادەیی دەربڕی كە رێوشوێنە پێویستەكان بگرێتەبەر". 


ئەوەشی خستەڕوو، دواتر باسمان لەدۆخی خراپی قەزا لەهەرێمی كوردستان كرد كە بە تەواوی بەسەر حزبە دەسەڵاتدارەكاندا دابەشكراوە و روونمانكردەوە كە دەسەڵاتداران دادگاكان بۆ ئامانج و بەرژەوەندیی حزبی بەكاردەهێنن و رێگە نادەن رۆڵی پیشەییانەی خۆیان بگێڕن.


باسی لەوەشکردووە، هەروا باسمان لەسیاسەتی سەركوتكاریی و دەستگیركردنی چالاكوان و رۆژنامەنووسان و كەیسی حوكمدانی نادادپەروەرانەی چالاكوانانی بادینان كرد و داوامانكرد كە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ، لەتەواوی عیراق (بەهەرێمی كوردستان-یشەوە)، رۆڵی خۆی لەدوورخستنەوەی دەستێوەدانی حزبی لەدادگاكان-دا ببینێت.

 

ئێوارەی ڕۆژی ٢٦ی مانگی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌چه‌قۆ هێرشكرایه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپەیمانی هیوای کوردستان و برینداركرا. 



PM:01:17:11/03/2021