سلێمانی.. سبەینێ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبارەی حوکمدانی دەستگیرکراوەکانی بادینان بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی حوکمدانی دەستگیرکراوەکانی بادینان لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. 

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەڕلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" لە بەردەوامی فشارەکان بۆ زوو یەکلایی کردنەوەی کەیسی سزادراوانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان و بەحیزبی کردنی دادگاکان و بەکارھێنانیان بۆ مەبەستی سیاسی، سبەینێ یەکشەممە گردبوونەوەو ناڕەزایەتی لە شاری سلێمانی سازدەکرێت".

 

وتیشی" گردبوونەوەکە (کاتژمێر 2 ی پاشنیوەڕۆ) لە باخی گشتی لە سلێمانی، لە لایەن ژمارەیەک لە پارێزەران و یاساناسان و چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی گردبونەوەکە بەڕێوەدەچێت". 



PM:08:59:13/03/2021