کەلار.. دوای شه‌ش رۆژ له‌ دیارنه‌مانی، تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە

پۆلیسى گەرمیان رایدەگەیەنێت" تەرمى مێرد منداڵێکیان دۆزیوەتەوە کە هەفتەیەک پێشتر لە ماڵ چوەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە". 

 

موقەدەم عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندی پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی رۆژی دوشەمە 8ی ئەم مانگە، کەسوکاری مێردمنداڵێک بەناوی (ع / س / ع) لەدایکبوی 2004 دانیشتوی گوندی گردەگۆزینە سەر بەقەزای کەلار پۆلیسیان ئاگادارکردوە، کە ناوبراو لەماڵ دەرچوەو نەگەڕاوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی ناوبراو بە کوژراوی دۆزرایەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەرمی مێردمنداڵەکە لە پشت باخەکانی نزیک شەقامی پشدێنەی  نێوان ناحییەی ڕزگاری/ گوندی گردەگۆزینە دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر روداوەکە کردوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە.



PM:01:06:14/03/2021