جارێکی تر بوومەلەرزەیەک لە قەزایی خانەقین ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٣.٣ پله‌ی رێخته‌ر له‌ قه‌زای خانەقین و دەوروبەری ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ٣:٣١ دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای خانەقین و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا". 

بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ٩ کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و ٣١ کم لە جەلەولا ڕوویداوە، گوڕەکەی ٣.٣ پلەی ڕێختەر بووەو بە قوڵایی ٩ کیلۆمەتر بووە. 


AM:09:10:16/03/2021