سلێمانی... بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی گردبونەوە

بەشێک لە خوێندکارانی  قۆناغی ١٢ی ئامادەیی گردبوونەوەو داوادەکەن، پرۆگرامی خوێندن کەمبکرێتەوە.


بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "سپی"، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی ژمارەیەک لە خوێنکارانی ١٢ی ئامادەی گردبونەوە و وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن" داواکارى ئەوان بریتییە لە کەمکردنەوە پرۆگرامی خوێندن و دواخستنی کاتی تاقیکردنەوەکان". 

هاوکات خوێندکاران داواکارن کە، شیكردنەوەی وانەكانیش لەلایەن مامۆستایانەوە بەخێرایی تێنەپەڕێندرێت. 



AM:10:33:16/03/2021