سلێمانی... بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی گردبونەوە

بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر چەند بڕیار و رێنماییەکی وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسلێمانی گردبونەوە، لە گردبوونەوەکەدا بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی خوێندکاران لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەوە بەرەو پارێزگای سلێمانی بەڕێکەوتن.

پەیامنێرمان لە شاری پێی ڕاگەیاندین" بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ژمارەیەک لە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی شاری سلێمانی گردبونەوە و وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن، داواکارى خوێندکاران بریتییە لە کەمکردنەوە پرۆگرامی خوێندن و دواخستنی کاتی تاقیکردنەوەکان، خوێندکاران داواکارن کە، شیكردنەوەی وانەكانیش لەلایەن مامۆستایانەوە بەخێرایی تێنەپەڕێندرێت".

هاوکات لە گردبوونەوەکەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تەقە بەسەر خوێندکاراندا کرا، بەڵام دواتر لەلایەن هێزی چالاکییە مەدەنییەکانەوە دۆخەکە ئاسایی کرایەوە و درێژە بەخۆپیشاندانەکە درا، هەروەها بەهۆی دروستبونی گرژێکەوە قوتابیان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەوە بەرەو پارێزگای سلێمانی بەڕێکەوتن.


AM:11:08:18/03/2021