خۆپیشاندان بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە دەستی پێكرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر بەهۆی كێشەی نەبوونی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجامداو رێگای سەرەكی (هەولێر – موسڵیان) داخست.
خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەكرد، ماوەی چەند رۆژێكە گرفتی نەبوونی بەنزین لە ناوچەكەیاندا سەریهەڵداوە لە هەمانكاتدا بەنزین بە قاچاخ دەبرێت‌و لە شاری موسڵ بەنرخێكی بەرز دەفرۆشرێتەوە.
هاوكات داواش دەكەن حكومەتی هەرێم بەزوترین كات كێشەی نەبوونی بەنزین لە بەنزیخانەكانی قەزای خەبات چارەسەربكات.



AM:11:05:21/06/2014