پۆلیسی ڕاپەڕین: گەنجێک بەهۆی لێدانی دەرزییەوە گیانی لەدەستدا

پۆلیسی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دوشەممە گەنجێک گیانی لەدەستدا کە بەوتەی کەسوکارەکەی دوای ئەوەی چوەتە یەکێک لە دەرمانخانەکان و دەرزیەکی هێورکەرەوەی بۆ کراوە". 

ئه‌مڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ گەنجێک بەناوی (س، م، ئـ) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٠ پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین پاش ئەوەی باری تەندروستی تێکچووە گەیەندرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد" بەوتەی کەسوکارەکەی پێشتر چووەتە یەکێک لە دەرمانخانەکان و دەرزیەکی هێورکەرەوەی بۆ کراوە، بەڵام زیاتر باری تەندروستیی تێکچووە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە و بۆ ئەم مەبەستەش تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددی ٤١١ لە یاسایی سزدانی عێراقی ئەو (معاون طبی)یەی دەرزیەکەی بۆ بەکارهێناوە راگیر کراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی بۆ رێکخراوە.


PM:07:15:22/03/2021