تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات


وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە ئێستادا تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئەوەش بۆشاییەكی گەورە لە كەرتی تەندروستی دروستدەکات"، هەروەها هاتووشە" ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا گەیشتە ١١% ئەوانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت و پێشبینی دەکرێت ئامارەکە لەوەش زیاتربێت."

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە ئێستادا تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنان و بێگومان ئەمەش بۆشاییەكی گەورەی لە كەرتی تەندروستی دروستكردوە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەش دەخاتەڕوو، رێژەی تۆماركراوانی توشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژانە نزیك دەبێتەوە لە ١١% و پێشبینیش دەكرێت ئامارەکە "زۆر لەمەش زیاتر بێت".

د. ئاسۆ حەوێزی داوا لەهاوڵاتیان دەکات هاوكاربن لە تێپەڕاندنی "ئەم شەپۆلە بەهێزە بە كەمترین زیان"، ئەویش لەرێگەی پابەندبون بە رێنمایی و رێکارە خۆپارێزییەکان.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری کۆرۆنای رایگەیاند کە ٧٢٥ تووشبوی نوێ تۆمار کراوەو ٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.



PM:09:36:26/03/2021