وێنەیەکی سەردەمی مناڵی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە

وێنەیەکی مناڵی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی پارتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.

وێنەکە کە لەگەڵ خێزانەکەیدایە لە تەمەنێکی بچووکدایەو لەگەڵ دایک و باوکی و دوو براو دوو خوشکن.

وێنەکە نەزانراوە چ ساڵێکەو لە کوێ گیراوە.

ھێمن ئەحمەد حەمە ساڵح، ناسراو بە (ھێمن ھەورامی) لە ساڵی ١٩٧٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە، دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزیی زانکۆی سەڵاحەدینە و ھەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئابووری و سیاسەت، هەورامی لە ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠١١ لە ئاژانسی پاراستنی ھەرێمی کوردستان کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٧ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ھەڵبژێردراوە، هاوکات لە ڕۆژی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردرا. 



PM:11:37:26/03/2021