مناڵه‌كه‌ت ته‌مه‌نی 2 بۆ3 ساڵه، هیچ زانیاریه‌ك بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه پێویست نیه. به‌ڵام كاتێك ئه‌چێته 5 ساڵ پرسیار ده‌كات. ئێمه چۆن دروستبووین؟! وه‌ڵامی تۆ بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌و مناڵه له زۆر گرێی ده‌روونی و پرسیاری شاراوه قوتار ده‌كا. كاتێك ئه‌م پرسیاره ئه‌كا. بڵێ ئافه‌رین. ئه‌زانی تۆ زۆر پرسیاری گرنگ ئه‌كه‌ی؟ له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه دایك و باوكی به‌ڕێز، باز نه‌ده‌ی به‌سه‌ر وهڵامهكهدا. ئێمه كاتی خۆی ئه‌م پرسیاره‌مان كردایه، پێیان ئه‌وتین با گه‌وره بیت خۆت ئه‌یزانی. گه‌وره‌بووین، به‌ڵام هێشتا هه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌مان وه‌رنه‌گرتووه. چونكه ئێمه به شێوه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی ڕوونكردنه‌وه‌مان پێنه‌دراوه. ئێستایش نامه‌نه‌وێ بزانین ئه‌م وه‌ڵامه بده‌ینه‌وه بهمناڵهكانمان. ئه‌وه‌نه ئه‌ترسین.
پێدانی زانیاری جنسی ده‌رباره‌ی شێوازی دروستبوونی مناڵ له ڕێگه‌ی چیرۆكی ئاژه‌ڵان و سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و باسكردنی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی كورت له باره‌ی نێر و مێ وه. به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵ له‌و ته‌مه‌نه وه‌ڵام وه‌رگرێ.
كاتێك مناڵ ئه‌گاته ته‌مه‌نی سه‌رو 6 ساڵ كه‌مێكی تر زانیارییه‌كان زۆرتر بكه.
له ته‌مه‌نی 7 و 8 ساڵی پێویسته چه‌مك و زاراوه‌كانی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی بۆ شیبكرێته‌وه.
له ته‌مه نی 9 و 10 ساڵی گونجاوه كه ئاگادار بكرێته‌وه له ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌ندامه‌كانی زاو و زێ.
له ته‌مه‌نی 11 و 12 ساڵی كاری سه‌ره‌كی باوك و دایك و ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی و توێژه‌ر ده‌ست پێده‌كات له ئاگادار كردنه‌وه‌ی له گۆڕانكاری جه‌سته‌یی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز. به‌تایبه‌ت بۆ كچان زانیاری له باره‌ی ئاماده‌كردن بۆ سوڕی مانگانه‌و بۆ كوڕانیش زانیاری پێ بدرێ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه جاران پێمان ئه‌وت شه‌یتانی بوون. و ته‌عامولكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌ی ژیانی. ئه‌گه‌ر وامانكرد لێی مه‌ترسه. تووشی كێشه‌ی ده‌روونی و فشار نابێته‌وه. ئه‌و خۆی ئه‌ناسێ و شانازی به خۆیه‌وه ئه‌كا. به‌مه‌یش متمانه‌ی ته‌واوی به خۆی هه‌یه. جیاوازتر له ئێمه!