کچێک لەناو گەراجی وەزارەتی کارەبا دەستڕێژی گوللـەی لێکرا

کەمێک پێش ئێستا کچێک لەناو گەراجی وەزارەتی کارەبا لە هەولێر دەستڕێژی گوللـەی لێکرا و بەسەختی بریندارکرا.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، كچێك لە گەراجی وەزارەتی كارەبا لەلایەن كوڕێكەوە دەستڕێژی گوللەی لێکرا و بە سەختی بریندارکرا و بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، كەسێك بە چەكی جۆری دەمانچە ئەو كچەی بریندارکردووە، بكوژەكەش فەرمانبەر بووە لەهەمان وەزارەت.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی رووداوەكەوە بڵاونەكراوەتەوە و و لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە دەستى پێکردووە.


PM:12:09:29/03/2021