لە رووداوێکى تەقەکردندا لە چەمچەماڵ چوار کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزایی چەمچەماڵ بەهۆی رووداوێکى تەقەکردن چوار کەس برینداربوون.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ سێ هاوڵاتی و کارمەندێکی ئاسایش بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ".

وتیشی" دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، سێ برینداریان رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون، بەڵام بە گشتیی تەندروستی هەر چوار بریندارەکە جێگیرە".

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، هاوکات، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە، ئەو تەقەکەرە دەستگیرکراوە و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامە.


PM:08:00:29/03/2021