پێنج ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی تووشی پەتایی كۆرۆنا بوون، بەڵام لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، هەر یەك لە ئازاد بەرواری، ڕێبوار یەڵدا، مەحمود محەمەد، كەریم شەنگالی و زەعیم عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام باری
تەندروستی هەموویان جێگیرە.
رەمزی شەعبان، ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی دارایی پارتی، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایررۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی باری تەندرووستی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا كۆچی دوایی كرد.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ١٢٤ هەزار و ١٣٢ كەس و لەوانە سێ هەزارو ٧٠٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ١١٠ هەزارو ٧١٣ كەسیان چاكبونەتەوە.