مەرجەعی باڵایی شیعەکان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد و ڕایدەگەیەنێت" رۆژی سێشه‌ممه ١٣ی نیسان ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه".
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" رۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ئه‌م مانگه ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه و رۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌قفی سوننه له عیراق تائێستا یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیارینەکردووە، شیعەش رۆژێک دوای سوننە دەیکات بە رەمەزان و جەژنی قوربانی سوننە و شیعە لە عیراق لە یەک رۆژدا نابێت.
مانگی ڕەمەزان، مانگی نۆیەمە لە ڕۆژژمێری کۆچییدا، وە ئەم مانگە تایبەتمەندی جیاوازی ھەیە لای موسڵمانان لە مانگەکانی تر، مانگی ڕۆژووگرتنە، موسڵمانان لە ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا بەڕۆژوو دەبن لە خواردن و خواردنەوە لە بانگی بەیانی تا خۆرئاوابوون.