بەهۆی رووداوێکى تەقەکردن لە چەمچەماڵ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە قەزایی چەمچەماڵ بەهۆی رووداوێکى تەقەکردن کەسێک گیانی لەدەستداو هاوڵاتییەکی تریش بریندار بوو.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە نێوان دوو دراوسێ ڕوویداوە".

وتیشی" لە ئەنجامی ڕووداوەکە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ کوژراوە كە ناوی (ع، ح، ب) و لە شەڕەتەقەی نێوان دوو دراوسێیدا کوژراو، هاوکات گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لەرەگەزی نێر ئاسەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەیە، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکاندایە".


AM:11:01:05/04/2021