(سپی) زانیاری نوێ لەسەر شەرەکەی پیرەمەگرون بڵاودەکاتەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆى شەڕى نێوان دوو بنەماڵە لە گوندێکى سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون چەند کەسێک بوونە قوربانی، لەوبارەیەوە (سپی) زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بەماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٩ی نیسان لە گوندی گولیجەی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون کێشەیەک لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا کە خزم و کەسوکاری یەکترن و لە ڕابردوودا کێشەیەکی کۆمەڵایەتیان هەبووە، لەسەر ئاو و زەوی کۆمەڵێک کێشەی تر".

وتیشی" ئەمڕۆ هێرشیانکردوەتەسەر یەکتر و لەئەنجامیشدا بەهۆی ڕووداوەکە کەسێک بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربون". 

ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن و بەبڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچوە کە تەقەیانکردوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە. 


PM:10:07:09/04/2021