روونکردنەوەیەک لەسەر دواخستنی ئەمساڵی خوێندن دەدرێت


یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ دواخستنی ئەمساڵی خوێندندا نییە، پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیازی بە ئەلیکترۆنیکردنی پرۆسەی خوێندن دەربڕی.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، عەبدولواحید محەمەد جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستان رایگەیاند "ئێمە پێشوازی پێشنیازی وەزارەتی پەروەردە دەکەین بۆ ئەلیکترۆنیکردنی خوێندن، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی کاتی بێت".
  
لە درێژەی قسەکانیتدا وتیشی "ئێمە لەگەل بەردەوامی خوێندنداین و لەگەڵ دواخستنی بۆ ساڵێکی تر یان کۆتایی هێنان بە پرۆسەکەدا نین".  
  
عەبدولواحید محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، خوێندنی پۆلی ١٢ چارەنوسی دیارە، بەڵام دەبێت رەچاوی بارودۆخی قۆناغی یەک تا سێ بکرێت چونکە ئەوان قوربانی سەرەکین.
  
نوێنەرەکەی یەکێتی مامۆستایان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تاقیکردنەوەکان دەبێت لەناو کۆرس بێت نەک بەشێوەی ئۆنلاین.



PM:05:05:11/04/2021