لە چاوپێکەوتنێکدا کە پێش کۆچی دوایی سازکراوە، نەوشیروان مستەفا باسی قۆناغی پێش دەستپێکردنی تاوان ئەنفال دەکات و دەڵێت" عێراق زۆر دەڕندە بووە، ئێرانیش دۆستێکی بێ وەفا".
لەو چاوپێکەوتنەدا کە رۆژنامەی " پرس " کە ئەمڕۆ یەکەم ژمارەی لێدەرچوو، لە گەڵیدا سازیکردووە، نەوشیروان مستەفا دەڵێت " «پێش پرۆسەی ئەنفال زانیاری ئەوەمان بۆ هات عێراق هێرشێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئێمه ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش دەكه‌ن بۆ سه‌رمان».
لە درێژەی قسەکانیدا باس لەوە دەکات کە ئەوان لەپێش روودانی ئەنفالدا، بڕیاریان خستۆتە دەست ئەنجومەنەکانی ئەو دەمەی کە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشدا هەبوون، ئەوان خۆیان بڕیاریان داوە کە خەڵکی لادێکان بچنە ئێران و نەگڕێنەوە ژێر دەستی رژێم و ئێمەش کارئاسانیمان بۆ کردوون.
دەقی ئەو چاوپێکەوتنە بخوێنەرەوە کە رۆژنامەی " پرس " سازیکردووە:
نەوشیروان مستەفا – لەدیدارێکدا کە ڕۆژنامەنووس (سەلام عەلی ) ئەنجامی داوەو بۆ یەکەمجار لە رێگەی ڕۆژنامەی (پرس)ەوە بڵاو دەکرێتەوە باس لە هەڕەشەکانی بەعس دەکات پێش پرۆسەی ئەنفال و دەڵێت «پێش پرۆسەی ئەنفال زانیاری ئەوەمان بۆ هات عێراق هێرشێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئێمه ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش دەكه‌ن بۆ سه‌رمان» لێرەدا بەشێک لە چاوپێکەوتنە بڵاودەکەینەوە :
– كاك نه‌وشیروان پێش ئه‌نفال سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی دركی به‌وه‌كردبوو كه رژێم به‌نیازی هێرشیکردنە له‌به‌رامبه‌ردا ئێوه چ ئاماده‌كارییه‌كتان هه‌بوو؟
وه‌كو خۆشت له‌كتێبه‌كه‌تدا (خولانه‌وه به‌ناو بازنه‌دا)، نووسیوته، له‌دانیشتنه‌كاندا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید چه‌ند ههڕەشه یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئێوه كردووه، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ خاڵدا رێكنه‌كه‌ون؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه پێش ئه‌نفال زانیاری ئه‌وه‌مان بۆهات عێراق هێرشێكی زۆر گەوورەی به‌ده‌سته‌وه‌یه، پێشتریش چه‌ند جارێك بۆردومانی كیمیاییان كردبووین ، به‌ڵی ئێمه ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رمان، ئه‌مانزانی ئه‌وانه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام دوو رێگه له‌به‌رده‌ممان بوو، یان ئه‌بوایه بەرگری بكه‌ین یان ئه‌بێت ته‌سلیم بین، ئێمه به‌هیچ جۆرێك ته‌سلیم بوونمان پێ باش نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارماندا بەرگری بكه‌ین.
– ئه‌گه‌ر بكرێت باسێكی ئه‌وه بكه‌یت كه له‌كتێبی (خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا) باسی مفاوه‌زات و هه‌ڕه‌شه‌کانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید کراوە چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كردبوو؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌بوو له‌راستیدا (تارق عه‌زیز) هه‌ڕەشەی كردبوو، له‌كاتی مفاوه‌زاته‌كه‌ی( 1984) دا باسی ئه‌وه‌ی كردبوو باشتر وایه ئێستا له‌گه‌ڵمان رێكبكه‌ون، چونكه ئێستا پێویستیمان به‌ئێوه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵمان رێكنه‌كه‌ون دوای (شه‌ڕی ئێران – عێراق) ئه‌و هێزە گه‌ورەیه‌ی دروستمان كردووه بۆ شه‌ڕی ئێران، ئه‌یهێنین شه‌ڕی ئێوه‌ی پێئه‌كه‌ین سەد هه‌زار كهسشمان لێبكوژرێت گرنگ نییه، به‌ڵام كۆتایی به مه‌سه‌له‌كه‌ی ئێوه ئهێنین، به‌ڵام من نازانم ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌ئێمه ئه‌گرن گوایه بیرێكی ترمان بكردایه‌ته‌وه، چیمان بكردایه ته‌سلیم بوینایه؟، بەمەرجەکانی ئه‌وان ڕازی بووینایه، بچووبایەین بۆ ئێران؟ یه‌عنی چیمان بكردایه؟، ئه‌گه‌ر به‌رگری ناكه‌یت چی ئه‌كه‌یت.
– مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه وه‌ك پێشتر زانیاریتان هه‌بوو، نه‌ئه‌كرا رێگه چاره‌ی تر بگرنه بەر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌رباز بكه‌ن و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌یه ئه‌نفال و شه‌هید نه‌كرابان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: زۆرترین ژمارەی قوربانیه‌كانی ئه‌نفال لەناوچەی گه‌رمیاندا بوو، وه‌ك بۆم باسكردیت ئه‌نفال چه‌ند قۆناغێكی هه‌بوو ، هه‌موو رۆژێك زیاترمان لێئهكوژراو عێراق زیاتر ئه‌هاته پێشه‌وه، گەمارۆکانی سەرمان زیاتر ئەبوون، ئێمه كه كشاینه‌وه جگه له‌چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت یه‌كێك له‌وانه شێتێك بوو له‌گه‌ڵمان نه‌هات، ناوچه‌كه‌ی ئێمه به‌ره‌و ژووری ١٠٠ هه‌زار كه‌سێك تێدابوو، پێش خۆمان به‌ڕێمان كردن، واته پێش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ناوچه‌كه چۆڵبكات و بكشێته‌وه سه‌رتاپای ناوچه‌كه‌مان چۆڵكرد، پێش ئه‌وه‌ی چۆڵیشی بكه‌ین، ئه‌و زه‌مانه هه‌موو دێیه‌ك ئه‌نجومه‌نی ئاواییان هه‌بوو، رۆژێك نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاواییه‌كان هاتن بۆ باره‌گاكه‌ی من، له‌منیان پرسی وتیان به‌ته‌مای چین؟، وه‌هه‌موویان له‌ماڵه‌كانی خۆیان رایانكردبوو، له‌شاخدا خۆیان شاردبووه‌وه، چونكه هیچ خه‌ڵكی دێیه‌ك نه‌یانتوانی له‌ناو دێیه‌كانی خۆیان بژین، منیش پێم وتن» هه‌تاكو بتوانین به‌رگری ئه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌وه ناچێت بتوانین تاكو سه‌ر به‌رگری بكه‌ین، ئێوه ژماره‌یه‌ك ژن و مناڵ و پیرو پهككهوتهتان هه‌یه، وتم خۆتان سەر پشك بن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و دوورێگایه هه‌ڵبژێرنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌چنه‌وه بۆ عێراق ئێمه هیچ رێگایه‌كتان لێناگرین، له‌چ رێگایه‌كه‌وه بڕۆن رێگه‌كه‌تان بۆ چۆڵ ئه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌چنه ئێران کارئاسانیتان بۆ ئه‌كه‌ین و رێگه‌تان بۆ ئاسان ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ ئێران ، بەڵام له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ئه‌وه بزانن، ئێمه دوژمنێكمان هه‌یه لهدڕندایهتییه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیایه نموونه‌ی نییه،وه دۆستێكشمان هه‌یه كهئێرانه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا نموونه‌ی نیه بۆ بێ وه‌فای، وتم له‌به‌ر ئه‌وه له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ئه‌وه بەهەند وه‌ربگرن، ئه‌وه ئه‌نجومه‌نه‌كان ماون ئه‌توانن بڕۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، كه‌چوونه‌وه به‌جیا كۆبونه‌وه‌یان كرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی خۆیاندا بڕیاریاندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران، رێگه‌مان بۆ كردنه‌وه.
– له‌رۆژنامه‌یه‌كدا بینیم نزار خه‌زره‌جی پرسیاری ئه‌وەی لێكراوە لەكیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌و خۆی به‌وه داده‌نا كه ئه‌سڵه‌ن ئاگای لێنه‌بووه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: دوورنیه ئاگای له‌كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه نه‌بووبێت، چونكه ئه‌وه به‌ئه‌مری سه‌دام حسێن كراوه، لە کردە سەربازییەکە به‌شداری كردووه، به‌ڵام له قه‌سفی شاری هه‌ڵه‌بجه سه‌دام بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه، واتا فه‌رمانی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به كیمیایی شه‌خسی سه‌دام حسێن ده‌ریكردوه.