داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كەی به‌غدا راگه‌یاند

ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە ته‌قینه‌وه‌كەی به‌غدای پایتەختی عێراق راگەیاند. 
 
ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشەکەمان بۆ سەر مۆڵگەی شیعە لەبەغدا بووە هۆی کوژران‌ و برینداربونی ٢٠ کەس. 

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لە ناوچەی حەبیبە لە مەدینە سەدری شیعەنشین کە دەکەوێتە باکووری بەغداد تەقینەوەیەک روویدا. 


AM:09:25:17/04/2021