لەبارەی کوشتنی ژنێکەوە لە هەولێر، مەسرور بارزانی دەڵێت" ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئهمه دەبێت کۆتایی پێبێت".
لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەبارەی ژن کوشتنەوە دەڵێت " نیگهران بووم بە ههواڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر. ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئهمه دەبێت کۆتایی پێبێت".
هەروەها دەشڵێت" وهزیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون لهوهی تۆمهتبار بە سزای خۆی بگات".
سەرۆکی حکومەت دەشڵێت " کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نهتوانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی. لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵتهرهكان زیاد کردووە و پابهندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان".