شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی نزیک لە حکومەتی سوریا بەردەوامە

شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا و چەکدارانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حکومەتی سووریا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قامیشلۆ بەردەوامە. 

ئاژانسەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی لە کاتژمێر ٩:٣٠ی خولەکی شەوی ڕابردووەوە لەنێوان هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی سەر بە رژێمی سوریا لە قامیشلۆ شەڕ و پێکدادان روویدا، تائێستاش لە گەڕەکی تەی لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووبونەوەکە بەردەوامی هەیە و چەکی قورسی تێدا بەکارهاتووە.

هاوکات چەند سەرچاوەیەک لە شاری  قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان لەبارەی ئاماری قوربانییەکان رایانگەیاند" لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە ئەندامێکی ئاسایشی خۆسەری گیانی لەدەستداوە و هەشت سەربازی ڕژێمی سوریاش کوژراون".


PM:12:21:21/04/2021