بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەی بەهار دادەخات.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی نەبونی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکەدا و نەشیاوی شوێنی هەڵگرتنی گۆشت و بەکارهێنانی تەوالێت وەک کۆگای عەمبارکردنی خواردەمەنیی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەی بەهار لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخات.
قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێگەی (٣٨) لیژنەوە بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکات، بەپێی خشتەی کارکردنی لیژنەکان لە بەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو سەردانی شوێنەکان دەکەن و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنییانە دەکەن رۆژانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەکاردەهێنرێت.