کاتی یەکەم سەردانى جۆبایدن بۆ دەرەوەى ئەمەریکا ئاشکرا کرا

ئەمڕۆ کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا کاتی یەکەم سەردانى جۆبایدنی بۆ دەرەوەى ئەمەریکا ئاشکراکرد و ڕایدەگەیەنێت" سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا سەردانی بەریتانیا دەکات".

کۆشکى سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ڕۆژی ١١ بۆ ١٣ی حوزەیرانی داهاتوو جۆبایدن یەکەمین گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ بەریتانیا و بەلجیکا وەک سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجامدەدات".

ئاماژەی بەوەشکردووە" ئامانجی سەردانەکەی پابەندبوونی ئەمەریکا بە گێڕانەوەی هاوپەیمانێتییەکان و دووبارە چالاککردنەوەی پەیوەندییەکان و کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان نیشان بدات".

جۆبایدن لە رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ وەك كاندیدی حیزبی دیموكراتەكانی ئەمەریكا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و كاندیدی حیزبی كۆمارییەكان بەشداری هەڵبژاردنی كرد و سەرەنجام توانی لە ترەمپ بباتەوە، هاوکات ڕۆژی ٢٠ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ وەك ٤٦هەمین سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكار دەبێت.


PM:10:40:23/04/2021