پۆلیسی راپهڕین رایدەگەیەنێت" ئەمشەو كچێكی تەمەن ١٦ ساڵ به سووتاوی گهیهندرایه نهخۆشخانه، کە بهوتهی كهسوكارهكهی له حهمامی ماڵهكهیان سووتاوه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەک کچێک بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، تەمەنی ١٦ ساڵە و بەناوی (س،س،ر) و کچی ماڵە و دانیشتوی چوارقوڕنەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە" برینەکەی برینی سووتاویە و ڕێژەی سووتاویەکەی لە ٩٠٪ و بەهۆی سەختی برینی سووتاویەکەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی".
پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکراشیکردووە، بە وتەی باوکی، ئەمشەو نزیک کاتژمێر ١٠ کچەکەیان لە حەمامی ماڵەکەیان سەرقاڵی شۆردنی منداڵێکیان بووە، بەڵام دواتر سووتاوە، ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە دەستی پێکردووە و لە ئێستادا بەردەوامە.