ئەمشەو سێشەممە ٢٧ی نیسان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەشاری هەولێر كۆبووەوە.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەهەولێر و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتییەوە پێشوازی لێکراو کۆبوونەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا، لەگەڵ سەرۆكی هەرێم، سەرۆك و جێگری سەرۆك كۆبوەوە.