ناوی كاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاشکرا کرا

ئەمشەو ماڵپەڕی (سپی)، ناوی كاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرا کرد، کە لە سێ‌ پارێزگاكەی هەرێم شەش كاندیدی دەبێت. 

بازنەكانی هەڵبژاردن ئەمانەن:

لە بازنەكانی ناو شاری سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمانەی كاندیدكردووە:

- شوناس شێركۆ جدی

- د. رێزان ئەحمەد هەردی

- بەرزان شێخ محەمەد

- هۆشیار عومەر عەلی، لە بازنەی ناوچەی گەرمیان

- لە بازنەی گەرمیان غالب محەمەد بە سەربەخۆ  كاندیدە

- لە بازنەی دەڤەری ئیدارەی راپەڕین، چەند كەسێك لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان خۆیان كاندیدكردووە، كە ئەمانەن:

- عەلی قادر

- رەسوڵ بچكۆل

- هێرش عەبدلڕەحمان (لە ئەمریكا نیشتەجێیە)

- بەكر بایز

لە هەولێر ( برزۆ مەجید ) ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان كاندیدە. 


PM:10:05:29/04/2021