وەزارەتی کارەبا لەبارەی نەبونی کارەبا لە دەڤەری ئیدارەی گەرمیان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بۆ ماوەى سێ رۆژ کارەباى بەشێک لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان رۆژانە ماوەى ١٢ کاتژمێر دەکوژێنرێتەوە". 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکاتەوە، کە لەبەر بەستنەوەی وێستگەی بەرهەم هێنانی کارەبای 165 مێگاواتی لە گەرمیان بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستان(132kv) لە ڕۆژانی 1، 2 و 3ی مانگی (ئایار/5) رۆژانە بۆ ماوەی 12 کاتژمێر کارەبا نابێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە" ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دوشەممە لە کاتژمێر 5:00ی بەیانییەوە تا کاتژمێر 5:00ی ئێوارە کارەبای قەزای کفری و ناحیەکانی دەکوژێتەوە، هەروەها کارەبای قەزای کەلار و ناحیەکانی ئەگەری کەمبونەوەی هەیە لەبەر هەمان هۆکار". 


PM:01:06:30/04/2021