وەزیری پەروەردە دواین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ئاشکرادەکات

وەزیری پەروەردەی هەرێم دواین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت" له‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌ره‌ و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌ڕۆن و پڕۆگرامەکانی وەرزی یەکەم و دووەم پووخت کراونەتەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە ئالای حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەرەی رۆژهەڵاتی سلێمانی کرد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە هەموو جیهان کێشەی نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان هەیە تەنها کوردستان نییە".

وتیشی" کۆرۆنا کاریگەرى گەورەى لەسەر پەروەردە هەبووە، لە هیچ وڵاتێکیش کوالێتى پەروەردە وەک دۆخى پێش کۆرۆنا نییە". 

ئاماژەی بەوەشکرد" بڕیاردان لە کردنەوەى قوتابخانەکان ئاسان نییە، چونکە ئەولەویەت لاى ئێمە پاراستنى قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانە، بەڵام هیوادارین بتوانین بۆ دواى جەژن دەرگاى قوتابخانەکان بکەینەوە، لەم چەند رۆژەدا ئەو پڕۆگرامانەی خوێندن، کە کەم و پوخت دەکرێتەوە ئاشکرادەکرێت".


AM:11:32:02/05/2021