وێستگەیەکی دیکەی کارەبا لەگەرمیان دەست بەبەرهەمهێنان دەکات دەخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانی کارەبای هەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی بەوەکردووە" وێستگەی بەرهەمهێنانی (165) مێگاواتی گەرمیان، دەست بەبەرهەمهێنانی کارەبا دەکات و دەخرێتەسەر تۆڕی نیشتمانی کارەبای هەرێمی کوردستان (kv132)".
هه‌ر له‌و ڕاگەیەندراوه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه، بڕیارە تاوه‌كو ڕۆژى 15ى 5ى 2021 لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆوە دەست بەبەرهەمهێنانی کارەبا بکرێت، لەوێستگەکە کە زۆربەی کارەکانی تەواوبووە، بۆ ئەوەی دەست بەبەرهەمهێنان بکات‌و بخرێتەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی، ئەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات بۆ ( 3700-3800).