لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەری، ئاسایشی راپەڕین رۆژنامەنووسێک دەستگیر دەکات

دوێنێ ٣ ی ئایار لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەری جیهانیدا، ئاسایشی راپەڕین رۆژنامەنووس، کاروخ عوسمان دەستگیر دەکەن.

هیوا سەید سەلیم رۆنامەنووسی ناسراوی باشووری کوردستان لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " هێزێکی یەکێتی رۆژنامەنووس کارۆخ عوسمان دەڕفێنێت".

دوای بەدواداچوونی ماڵپەڕی " سپی " ئاشکرا بوو کە کاروخ عومەر لەلایەن ئاسایشی راپەڕینەوە دەستگیرکراوەو ئێستا لە ئاسایشی گشتی ئەو دەڤەرە زیندانە.

ئەو رۆژنامەنووسە پێشتریش هێزە ئەمنییەکانی ناوچەی قەسرێ هەوڵێ دەستگیرکردنیان داوە.

کارۆخ عوسمان، مامۆستایە و بڕوانامەی ماستەری هەیە، هەروەها ڕۆژنامەنووس و ناوێکی دیاری ناوجەی باڵەکایەتییە.

دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە لە کاتێکدایە کە بەپێی یاسای ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ رۆژنامەگەری کوردستان رۆژنامەنووس نابێت دەستگیربکرێت، بەپێی یاساکە مامەڵەی رۆژنامەنووس تەنها لەگەڵ دادگاکان و پۆلیسدایە، نەک ئاسایش. 



AM:01:23:04/05/2021