پەکەکە نوێترین چالاکییەکانی لە بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر زاب بڵاو دەکاتەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل کە بەباڵی سەربازی پەکەکە ناسراوە چالاکیەکانی خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زاب بڵاودەکاتەوە.

لە راگەیاندنەکەی هەپەکەدا هاتووە:

" چالاکی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد"

هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد ٤ی گوڵان کاتژمێر ١٠:٠٠ لە قادی زەندوورا لە هەرێمی مەتینا داگیرکەرانی لەسەر گردی ئازاد بۆردومانکرد. ئەو چالاکییە سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.

' هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

لە رۆژی ٤ی نیسان لە کاتژمێر نێوان ١٥:٥٠  و ١٦:٠٠دا لە سەر گردی شەهید سەردار لە ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران بە چەکی قوورس چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە ئامانجەکان درا، داگیرکەران دوای ئەو چالاکییە دەورووبەری گردی شەهید سەردار، گوندی مەرڤانۆس و کانی ماسی-یان بە چەکی قوورس  تۆپ بارانکرد.

٤ی گوڵان کاتژمێر ١٧:٥٠ لە قادی چێلۆی بچووک-ی هەرێمی زاپ، لە گردێک کە داگیرکەران پێشتر تێیدا جێگیر ببوون، گەریلاکانی یەژا ستار لە دژیان چالاکی ئەنجامدا. ڕاگەیەنرا کە داگیرکەران گردەکەیان چۆلکردووە و سیستەمی دووربینی سوپای تورک کە لەسەر گردەکە دانرابوو لەلایەن گەریلاکانی یەژاستاروە تێکشکا.

لە چوارجێوەی جەنگی خابووردا:

٤ی گولان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە قادی خانتووری هەرێمی هەفتانین، داگیرکەران کە لەسەر گردی سوقەست جوولەیان هەبوو، بۆ ماوەیەکی درێژ خرانە ژێر چاودێری . دواتر بە رێبازی بۆسە کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر کوژران.

٤ی گوڵان کاتژمێر ١٩:٠٠ لە قادی زەندوورای مەتینا هێزەکانی ئێمە هەڵیانکووتایە سەر داگیرکەران لە گردی تانکێ. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژرا. دوای چالاکییەکە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر جەنازەکانیان گواستەوە و ناوچەکەیان بە خەستی بۆردومانکرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگر کەوتەوە.

' هێرشی ئاسمانی'

سوپای داگیرکەری تورک هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام دەکات.

زانیاری ورد دەربارەی بۆردومانەکان:

٣ی گولان کاتژمێر ٠٩:٠٠ قادی دەرگەلێ و کاتژمێر ١٣:٤٥ قادی زەندورای مەتینا بۆردومانکرا.

٤ی نیسان کاتژمێر ١٠:٣٠ قادی عادل بەگی هەرێمی زاپ و کاتژمێر ١٩:٢٠ ئارس فارس لە هەمان هەرێم  بۆردومانکران. هەمانڕۆژ کاتژمێر ٠٩:٢٥ قادی ستوونا بۆردومانکرا.

٤ی گوڵان کاتژمیر نێوان ٢١:٠٠- ٢٢:٣٠ قادەکانی گردی شەهید مۆنزوور، قەڵای مام رەشۆ، مەرڤانۆس و شەهید دڵگەش لە هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن سوپای تورکیاوە بە چڕی تۆپ بارانکرا.

٤ی گوڵان کاتژمێر ٢١:٠٠ قادی جێلۆی بچووک و قەڵای بێدوێ-ی زاپ  بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا. کاتژمێر ٢١:٥٠  قەلای بێدوێ  بە هەلیکۆپتەر کرایە ئامانج و داگیرکەری تێدا دانرا.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە."




PM:09:56:05/05/2021