هاوکاری هاوپەیمانان گەیشتە وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدگەیەنیت کە بەشێک لە هاوکاری هاوپەیمانانی بۆ دابینکردنی موچەی پێشمەرگە گەیشتۆتە وەزارەت.
   
لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووە " لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی، کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابینی دەکەن، بەشێکی دیکە لەکۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " وردەکاری ئەو یارمەتییە پێکهاتوە لە گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی شەڕکردنن".
  
ئەوە لە کاتێکدا کە ناوبەناو ئەم هاوکارییە دوا دەکەون، هەندێک ناوەندی سیاسی و میدیاش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دواکەوتنی ئەو هاوکارییانە پەیوەندی بەسستی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەو یەکەنگەرتنەوەی هێزەکانی هەشتاو حەفتاوەیە.



PM:05:04:10/05/2021