فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەردەچێت


بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان لە مانگی ٦ی ساڵی رابردوودا، پۆلیسی سلێمانی نوسراوێکی کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی تا سەرۆکی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکرێت و رادەستی هەولێر بکرێتەوە، داواکەش لەسەر سکاڵای پارتی دیموکراتی کوردستانە.

ماڵپەڕی ئێن ئارتی بڵاویکردەوە" بەگوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، یەکێتی ئەمڕۆ تەبلیغی پۆلیسیان ناردوە بۆ ناوبراو و دەیەوێت شاسوار عەبدولواحید دەستیگربکات و رادەستی پۆلیسی هەولێر و پارتی بکات".

نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا دەرچووە، بەڵام لە ئێستادا پۆلیس ئاگادارکردنەوە (تبلیغ) نوێی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢ی مانگی ٦ی ساڵی رابردوو، لەسەر داوای سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەولێر سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراوە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.



PM:04:12:16/05/2021