لە کەرکوک سووپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی فراوانی دژی داعش دەستپێکرد

 
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگیی سوپای عێراق رایگەیاند " سووپا و هێزە سەربازییەکانی دی لە سێ قۆڵەوە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیی فراوانیان بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە پارێزگای کەرکوک دەستپێکرد".
  
لەو ڕاگەیەندراوەدا " بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک دەستیان کرد بە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لە سێ قۆڵەوە" بۆ لەناوبردن و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکە".
  
دەربارەی شوێن و ناوچەکانی هێڕشەکە بەپێی راگەیەنراوەکە " قۆڵی یەکەم تایبەتە بە تیپی هەشت و لیوای ٤٥ بە هاوبەشی هێزی تایبەت و فەوجی هەواڵگری لە بارەگای کەرکوک بۆ پشکنینی دۆڵی شای". 
  
قۆڵی دووەم، تایبەتە بە تیپی پێنجی پۆلیسی ئیتیحادی و لیوای کردە تایبەتەکان بۆ پشکنینی و ڕاوەدوونانی چەکدارانی داعش لە دۆڵی زغیتون". 
  
هەرچی قۆڵی سێیەمە تایبەتە بە حەشدی شەعبی و لە گوندی سادە دەستپێدەکات بۆ گوندی عەسریە.  
  
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی دەشڵێت کە فڕۆکە جەنگییەکان و هێزی ئاسمانیی عێراق پشتیوانی ئۆپراسیۆنەکە دەکەن.  



AM:09:52:19/05/2021