لە کۆیە هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

ئەمشەو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی له‌ کۆیە هاوڵاتییەکی تەمەن (٣٨) ساڵ درایە بەردەستڕێژی گوللە و دەکوژرێت.

هاوكار عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی كۆیە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمشەو هەینی هاوڵاتییەك بەناوی (ع، ح، ب) لەدایكبووی ١٩٨٣ بە برینداری گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید د.خالید لە كۆیە". 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ناوبراو چوار گوللـه‌ی بەرکەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراوە، بەڵام لە رێگا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە، هۆکاری کوژرانیشی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لەسەر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامن.


PM:10:13:21/05/2021