ڤیدیۆ.. سەدان مێش هەنگ بە جەستەی ئەنجلینا جۆلیدا هەڵدەگەڕێن

ئەستێرەی نواندنی هۆلیود ئەجلینا جۆلی لە هەڵمەتێکی گرنگی دان بە مێش هەنگ و پەروەردەکردنی لەلایەن ژنانەوە، بەشداری دەکات و بەسەدان مێش هەنگ بە گیانیدا هەڵدەگڕێت.

کەناڵی ناشناڵ جوگرافیک لە یوتوب ڤیدیۆیەکی ئەنجلینا جۆلی لەو هەڵمەتەدا بڵاوکردۆتەوە کە بە سەدان مێش هەنگ بە گیانیدا هەڵدەگەڕێن و ئەویش ئاسایی وەریگرتووە.

وەک هەواڵەکە ئاماژەی بۆ دەکات جۆرە دەرمانێک لە پێستی ئەنجلیا دراوە کە هەنگەکان پێشیەوە بدەن، ئازاری نادەن.
  
ئەنجێلینا جولی، لە ساڵی 1975 لە شاری لۆس ئەنجیلۆس لەدایک بووە، ناودارترین ئەستێرەی سینەمای جیهانە و هاوکات نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری خێرخوازی.



AM:11:51:22/05/2021