ژووری هاوبەشی ئۆپراسیۆنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ناوچە جێناکۆکان دەست بەکاردەبن

بڕیارە رۆژانی داهاتووی ئەم هەفتەیە ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان عێراق‌ و هێز پێشمەرگە پێکبهێنرێت، ئەوە لە کاتێکدایە چەند بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگە رایانگەیاند بوو کە هەفتەی رابردوو ئەو ژوورانە دەست بەکار دەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، ئەو ژوورانە کە سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان دەگرێتەوە سەرەتا لە کەرکوکەوە دەستپێدەکات و دواتر پێکهێنانی ژوورەکانی شوێنەکانی تر دەگرێتەوەو، هەر ژوورێکی هاوبەش لە چەند ئەفسەرێکی عێراقی و هێزی پێشمەرگە پێکدەهێنرێت.

تا ئێستا بۆ هەرێم رۆشن نییە کە ئەو ژوورانە چەند دەسەلآت دەدات بە پێشمەرگە بچنە نێو ئەو ناوچانەوانە کە لە نێوان سەنگەرەکانی هەردوو هێزی پێشمەرگە و سووپای عێراقدایە، هەروەها پێشبینی ئەوەش ناکرێت لایەنی عێراقی رێگا بدات یەکەکانی هێزی پێشمەرگە بەگەرێنەوە ناو کەرکوک و شارۆچکە جێناکۆکەکان.

لە دوای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانەوە لە ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە هێزی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان دەرکران و تا ئێستا رێگا نادرێت بەگەرێنەوە.



PM:12:26:22/05/2021