ئەمڕۆ سێشەممە دادوەری دادگای دەستپاکیی گەرمیان لەسەر سکاڵای ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرزان عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان دەرکرد.
كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی رایگه‌یاند" ناوچه‌ی پیشه‌سازی ناحیه‌ی رزگاری گوازراوه‌ته‌وه و روبه‌ره‌كه‌ی چه‌ند هێنده زیادكراوه و پێش په‌سه‌ندكردنی جێگه‌كه‌ش له‌لایه‌ن نه‌خشه‌دانانه‌وه ده‌ستبه‌كاركردن كراوه له پرۆژه‌كه، ئێمه سكاڵامان كردوه و دادگا به‌دواداچونی بۆ كردوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوه".
هاوکات لای خۆشیەوە به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان له‌باره‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى رونكردنه‌وه‌یەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت"
فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیانه بۆیه نه‌چوه‌ته به‌رده‌م دادگا".
لەسەر هۆكارى سكاڵاكه‌ی ناوبراو باسی لەوەکردووە، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن چه‌ند جارێك فشارى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى كۆگاى بدرێت به كه‌سێك كه خزمى ئه‌و ئه‌ندامه‌یه، به‌ڵام پێى نه‌دراوه و رۆشتوه سكاڵاى تۆماركردوه.