دوبز.. داعش هێرشیکردە سەر سوپای عێراق

ئەمشەو لە قەزایی دوبز سەر بە پارێزگای کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لەنزیک بەنداوی نمرە هەشت لە قەزایی دوبز سەر بە پارێزگای کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق و تەقەی لە خاڵێکی هێزەکانی فیرقەی هەشت کرد.

تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەوترێت بریندار هەیە. 

دووبز قه‌زايه‌كى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركووكه‌، ٤٠ كيلۆمه‌تر له‌ شارى كه‌ركووك دووره و دوو ناحيه‌ى هه‌يه‌، سه‌رگه‌ڕان و پردێ (ئالتون كۆپرى)‌. كه‌وتۆته‌ سه‌ر زێى بچووك. 


AM:12:29:30/05/2021