سلێمانی.." گۆڕان و یەکێتی رێکەوتن"

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ باسنیوزی ئاشکر کرد کە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکیتی نیشتمانی کوردستان رێکەوتوون لەسەر پارێزگاری نوێ سلێمانی.

ئەو ئەندامێكی وەڤدی دانوستاکاری بزوتنەوەی گۆڕان  بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی راگەیاند 'ئەمڕۆ قسەیەک لەسەر ئەوە کراوە کە پۆستی پارێزگاری سلێمانی دوو ساڵ بۆ یەکێتی و دووساڵ پۆ بزوتنەوەی گۆڕان بێت'.

وتیشی ‌ئەگەری زۆر ھەیە کە ھەردوولا رێک بکەون لەسەر ئەو پۆستە بەو شێوەیە بەڵام چەند رۆژێکی تر یەکلای دەکرێتەوە‌

سەبارەت بەوەی کە یەکەمجار پۆستی پارێزگای سلێمانی بۆ کامیان دەبێت، سەرچاوەکەی گۆڕان گوتی ‌تا ئێستە قسەی لەسەر نەکراوە بەڵام ھەردولا لەگەڵ ئەوەدان ئەو پێشنیازە قبوڵ بکرێت'.



PM:02:02:26/06/2014