نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی (ئایار) دیاریكرا

نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لەسلێمانی دیاریكراو بۆ هەر ئەمپێرێكیش لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار بە نزیكی‌ (38.6) دینار دەبێت. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی پێنج به (38.6) سی و هەشت دینار و پۆینت شەش بۆ یەك سەعات/ئەمپێڕ دەبێت، كەلەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی له ‌بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان (50) بۆ (70) سەعاته،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و (750) دینارە، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.


PM:01:31:02/06/2021