هۆشداری بە وێنەگران دەدرێت

کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان لقی سلێمانی ئاگاداری وێنەگرانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری دەکات و دەڵێت" پێویستە لە ماوەی حەوت رۆژدا سەردانی کۆمەڵەکەیان بکەن، ئەگەر نا رووبەڕووی رێکاری یاساییان دەکەنەوە". 

لە نوسراوێکدا كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان-لقی سلێمانی، هۆشداری دەداتە ئەو وێنەگرانەی كە لە رێگەی پەیجەوە كار دەكەن، كاركردن بەبێ مۆڵەت قەدەغەیە و نابێت وێنەكان بە رێگەی ئۆنلاین بۆ خاوەنەكانیان بگەڕێندرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر وێنەگرێك لە شوێنە كلتوور و شوینەوارەكان وێنەبگرێت دەبێت پێشوەختە مۆڵەتی هەبێت، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێككاری یاسایی دەكاتەوە و دەبێت وێنەگران لە ماوەی حەوت رۆژدا سەردانی كۆمەڵەی وێنەگران بكەن بە پێچەوانەوە پەیجەكانیان رووبەڕووی لیژنەی قائیمقامیەت و یاسا دەكرێنەوە.


PM:08:30:02/06/2021